بە پێی ڕاپۆرتی مێهر نیوز، سپاه نیوز لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی سوپای پاسداران دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی چوارەم لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا- زایۆنی ڕایگەیاندووە؛
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەسدرێژکاریی سوپای تاوانکاریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی منداڵکوژ لە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی چوارەم دەستی پێکرد و بە هێرشی هەمەلایەنەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئامانجە ناوچەییەکانی دوژمنی دەستدرێژکار.
مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسداران بە توندی بارەگاکانی کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکایان لە بەحرەین و بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە قەتەر و ئیمارات و هەروەها ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ناو دڵی ناوچە داگیرکراوەکانیان کردە ئامانج.
Your Comment